به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، كشتووكاڵی ئوستانی كرماشان به‌هۆی وشكه‌ساڵیه‌وه بڕی ١٠ هه‌زار و ٧٠٠ ملیارد تمه‌ن زیانی به‌ركه‌وتووه.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی قه‌یران و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی به‌شی كشتووكاڵی ڕژیم له ئوستانی كرماشان، له سه‌دا ٧٠ی كشتووكاڵی ئه‌و ئوستانه ده‌یمه و به‌هۆی وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕژیمه‌وه، كه‌شاوه‌رزی ئه‌و ئوستانه به بڕێ ١٠ هه‌زار ملیارد و ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن زیانی دیوه كه ته‌نیا ٨ هه‌زار ملیاردی له به‌شی كه‌شاوه‌رزی دهیمدا بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه كۆماری ئیسلامی هیچ پلانێكی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی قه‌یران نییه و نه‌یتوانیوه زیانی جووتیارانیش قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.