کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

زیانی پتر له‌ ٢ هه‌زار ملیار تمه‌نی جووتیارانی پارێزگای سنه‌ به‌ هۆی وشكه‌ساڵیی

زیانی پتر له‌ ٢ هه‌زار ملیار تمه‌نی جووتیارانی پارێزگای سنه‌ به‌

باران نەبارین و وشکەساڵیی ئەمساڵ، قەیرانێکی گەورەی بۆ کشتوکاڵی پارێزگای سنە دروستکردووە و زیانێکی گەورەی بە گەنم و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکەی پارێزگاکە گەیاندووە کە بە زیاتر لە 2 هەزار ملیار تمەن ( 100 ملیۆن دۆلار) دەخەمڵێندرێت.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ی رێکخراوی کشتوکاڵی پارێزگای سنە، بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی 39.5% و بەراورد بە ساڵانی رابردوو 28% کەمیکردووە و لە یەکەمین مانگی بەهار پلەکانی گەرما سێ پلە بەراورد بە ساڵانی پێشووتر بەرزبووەتەوە و هەر پلەیەک گەرما وادەکات کە گژوگیا و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان 15% زیاتر پێویستیان بە ئاو بێت کە بەهۆی کەمیی بارانبارین زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی پارێزگاکە زیانیان پێگەیشتووە.