له ماوه‌ی ٢٠ ڕۆژ ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران به بۆنه‌ی شه‌ڕی ئێران و ئیسڕائیل، ئابووری وڵات تووشی زیانێكی ٩ هه‌زار ٦٠٠ ملیارد تمه‌نی بووه.
ڕۆژنامه‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه كه ته‌علیقی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئێران، داهاتی فرۆشتنی بلیت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نێو فڕۆكه‌خانه‌كانی له ناو بردووه و ڕۆژانه ٤٨٠ ملیارد تمه‌ن زیان به سه‌نعه‌تی فڕۆكه‌وانی گه‌یشتووه. نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی، شیركه‌ته‌كانی له مایه‌پووچ بوون نزیك كردووه‌ته‌وه و شیركه‌ته‌كان نه‌یانتوانیوه تێچووی بلیت یان قه‌ره‌بووی زیانی گه‌شتیاره‌كانیان بكه‌نه‌وه. چالاكانی ئابووری هۆشداریان داوه كه دابه‌زینی ٧٠ له سه‌دی داهاتی شیركه‌ت فڕۆكه‌وانییه‌كان ده‌بێته هۆی بێكاری ٣٠ له سه‌دی كارمه‌ندانی ئه‌و به‌شه.