ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای گەیشتنی گەردەلولی “فاکسای” بۆ لێوارئاوه‌كانی نزیک شاری تۆکیۆ، ھێڵی کارەبای زیاتر لە ٩٠٠ ھەزار ماڵ پچڕاوه و تا ئێستاش كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م زریانه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه زریانی فاکسای بە خێرایی ٢١٠ کیلومیتر حه‌ره‌كه‌ت ده‌كات كه به یەکێک لە بەھێزترین زریانەکان دێته ئه‌ژمار کە تا ئێستا پێته‌ختی ژاپۆنی گرتووه‌ته‌وه. شایانی باسه، بەھۆی کاریگەری ئەم زریانەوە زیاتر لە ١٣٠ گەشتی ئاسمانی ڕاگیران و بۆماوەی چەند کاتژمێڕێکیش هاتووچۆی قه‌تاره‌کان وەستێنراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه لەشاری کانگاوا ھێڵی کارەبای تەواوی شارەکە بۆ چەند کاتژمێرێک پچڕاوه و کاربەدەستانی شارەکە ھۆشدارییان داوه به ھاوڵاتییان كه لە ماڵەکانیاندا بمێننه‌وه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لە ڕۆژانی کۆتایی ھەفتەی ڕابردوودا، زریانێکی بەھێز گەیشتە لێوارئاوه‌کانی كۆره‌ی باشوور و بووە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەشت کەس.