کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیاد كردنی حوكمی موژگان كاووسی له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌

زیاد كردنی حوكمی موژگان كاووسی له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌4

زیاد كردنی حوكمی موژگان كاووسی له‌ لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌4

حوکمی موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت لە شۆماڵی ئێران، لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی مازەندەران بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی “موژگان کاووسی” بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ زیندان به‌ تومه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كان دژ به‌ ڕژیم به‌ ٣٣ مانگ زیندان و به‌ تومه‌تی هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی به‌ ٣٦ مانگ زیندان و هه‌روه‌ها به‌ تومه‌تی پڕوپاگەندە دژ بە نیزام، به‌ ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ئه‌مساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر دەستبەسەر کرا.