بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی تەسنیم، ئەندامێکی شوڕای شاری تاران باسی لە زیاد بوونی ٣٠٠ میلیارد تمەنی بوددجەی مزگەوت و حەوزەی عیلمییەكان لە لایەحەی بوجەی ساڵانەی شارەداری تاران کرد. وێڕای هەزار و ٧٠٠ ملیارد تمەن ئیعتیباری شارەداری تاران بۆ مزگەوت و حەوزە عیلمیەکان، دەوڵەتی رووحانیش لە لایەحەی بوجەی ساڵی داهاتودا لانیکەم ٢ هەزار و ٥٥٢ میلیارد تمەن ئیعتیباری بۆ ناوەندە مەزهەبی و حەوزە عیلمییەکان لەبەرچاو گرتوە. لەم راپۆرتەدا هاتووە کە هەروەها شارەداری باقی شارەکانیش لە بوددجەی ساڵانە ئیعتیبارێکی تایبەت بۆ یارمەتیدانی مزگەوتەکان و هەیئەتە مەزهەبیەکان لەبهرچاو دەگرن.
هەڵبەت ئەمانە تەنها بەشێک لە بوددجەیەکە کە لە ڕێگای ئۆرگانە ڕەسمیەکانەوە بۆ ئەم دامەزراوانەی خەڵەفاندنی ئافکاری گشتی و پەرەدان بە دواکەتو ترین خورافاتی مەزهەبی تەرخان دەکرێت. ڕەقەمی یارمەتییە شاراوەکانی ناوەندە ڕەسمی و نا ڕەسمییەکانی وەک بەیتی ڕێبەری، ئاستانی قودسی ڕەزەوی، سپا، بونیادی موستەزعەفان و هیتر بەم دامەزراوانە هەڵبەت لە هیچ جێگایەک ڕاناگەیەندرێت. بەڵام لە پاڵ ئەم هەواڵە هەر لەم رۆژانەدا کۆمەڵێک هەواڵی دیکەش بڵاو بوونەتەوە.
داڕمانی زۆری دیواری مەدرەسەی مێژوویی حافز کە لە ساڵی ١٣٨٤ دا لە ئاساری میللی ئێراندا تۆمار کراوە بە ڕادەیەکە کە واوێدەچێ تەمەنی ئەم مەدرەسەیە زۆر درێژ نەبێت و قەرارە بە جێگای ئەم مەدرەسەیە لە نێو بازاڕی تاراندا موجتەمەعی تێجاڕی دروست بکرێت.
بە گوزارشی هەواڵنێری حەوزەی ئاموزشی گوروپی عیلمی پزشکی هەولنێرانی لاو، ” تاران وەک پێتەختی یەکێک لە ناوچە دەوڵەمەند و خاوەن ئیمکاناتەکان بە حیساب دێت، لە حاڵیکدا کە لە هێندێک بارەوە دەکرێ تاران وەک هەژار ترین ناوچە بە حیساب بێت. فەزای ئاموزشی رۆژ بە رۆژ زیاتر لەژێر باری موشکلاتدا پشتی چەماوەتەوە و زەنگی مەترسی قەیراناوی تێدا لێدراوە.” ئەم ڕاپۆرتە هەروەها باس لە ” کەم بوونی مەدرەسە لە غهربی پێتەخت و زۆری خێوندكاران لە کلاسەکانی دەرسدا” دەکات.
هەڵبەت ئەمە بارودۆخی تارانە بە ئیمکاناتی زۆرەوە. کافیە کەمێک دوور بکەوینەوە تا ئاستی کارەساتەکە روونتر ببێتەوە. لە ١٦ ی مانگی خەزەڵوەردا سەرۆکی ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشی شارستانی ئابادان وتی مەدرەسەکانی ئەم شارستانە ٩ ملییارد ڕیاڵ بە ئیدارەی بەرق قەرزدارن. ئەو وتی ئەم گرفتە تایبەت بە مەدرەسەکانی ئابادان نییە و لە هەموو مهدرهسهکانی وڵاتدا ئەم گرفتە بوونی هەیە.
بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە دەوڵەتییەکان، سیستان و بەلوچستان خاوەنی زۆرترین نرخی نەخوێندەوارین. ئەم ساڵی ڕابردو مودیری ئاموزش و پەروەرشی سیستان و بەلوچستان جەمعیەتی منداڵانی دواکەوتوو لە خوێندنی ٩٢ هەزار کەس ڕاگەیاندبوو. بەپێی وتەی کاربەدەستانی ڕژیم ناوچە سنورییەکان بێبەشترین ناوچەکانی وڵاتن. ٥١ ئاوایی لە ٨ ئەوستانی وڵات وەک بێبەشترین ناوچەی ئاموزشی وڵات شناسایی کراون. مودیری گشتیی ئاموزش و پەروەرشی ئوستانی هورمزگان دەڵێ” دوو زمانە بوون، هەژاری ئابووریی و کەم بوونی ئیمکانات لە ناوچە پەراوێز و دوورەکان لە ناوەندەوە لە سهرهكیترین هۆکاری دواکەوتنیانە لە خوێندن.” وەزیری ئاموزش و پەوەرشی ڕژیم دەڵێ بە هۆی مەسایل و موشکلاتی جۆراو جۆر لەوانە هەژاری هەموو ساڵێک ٢٥ لەسەدی خێوندكاران دەست لە خوێنەدن هەڵدەگرن.
ڕێگا چارەی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید بۆ هەموو ئەم كێشانه لە زمان وەزیری ئاموزش و پەروەرشی ڕژیمەوە دەبیستین. ئەو دەڵێ” لەوێوە کە دەوڵەت بێتوانایە لە دابین کردنی هەزینەی ئاموزش پەورەش لەبەر ئەوە بەشوێن سپاردنی خزمەتگوزاری ئاموزشیەوەین بە کەرتی تایبەت”. دەوڵەتی رووحانی لە کاتێکەوە بەڕێوەبردنی دەوڵەتی لە ئەستۆیە ٩٠٠ مهدرهسهی بە کەرتی تایبەت سپاردوە و بهنیازه ئەمساڵ ٨٠٠ مەدرەسەی دیكه بسپێرێته کەرتی تایبەت. ناوی ئەمەشی ناوە ” بەستەی حیمایەتی وەزارەتی ئاموزش و پەوەرش لە مەدرەسە نا حکومییەکان ” کە ئامانجی ” زیادتر کردنی عەداڵەت و کەیفیەتی خزمەتگوزاری ئاموزشییە”. هەڵبەت ئەم جۆرە کەڵک وەرگرتنە ئەبزاریە لە زمان لە سیستمێکی کۆمەڵایەتیدا روو ئەدات کە ژمارەیەکی کەم کۆنتڕۆڵی ئامرازەکانی بەرهەمهێنانیان بە دەستەوە گرتووە و هەموو ئەوەی لە ئیختیاریاندایە بۆ پاراستنی پێگەی خۆیان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا بەکاری دێنن. پەیڕەو کردنی کونترۆڵ و سەرکوت تەنانەت دەگاتە کۆنتڕۆڵ کردنی زمان بە شێوەیەکی بێ ئابڕوانە.” خوسوسی سازی”، ناو دەندرێت ” زیاد بوونی عەداڵەت” و پەرەسەندنی بوددجەی مزگەوت و حەوزە عیلمیەكان ” ناوی دهندرێت زیاد کرانی کەیفیەتی خزمەتگوزاری ئاموزشی”.
لە حاڵیکدا کە کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەدان بە بازنەی نفوزی لە ناوچەکەدا و بۆ سەرکوتی حەرەکەتە ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆدا لە مەودای نێوان ساڵەکانی ٩٠ و ٩٤ دا بوددجەی ئۆرگانە نیزامییەکانی ١٥و ٢ دههۆمی لەسەد زیاد کردووە و لە بەرانبەردا لەم ماوەیەدا بوددجەی ئاموزش و پەوەرش تەنها ١ و ٨ دههۆمی لەسەد زیاتر نیشان ئەدات. لە حاڵێکدا کە مامناوەندی بهشی ئاموزش و پەروەرش لە ئاستی دنیادا بەرابەری ٥ لەسەدی بەرهەمی ناخالیسی میللییە و لە ئێراندا ئەم ڕەقەمە ١ و ٣ دههۆمی لەسەدە. لە حاڵێکدا بە پێی ئاماری ڕەسمی کەسری بوددجەی وەزارەتی ئاموزش و پەروەرش لە ساڵانی ڕابردودا بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم وەزارەتخانەیە بەرەو رووی قەرزێکی ١٢ هەزار میلیارد تمەنی بێتەوە. کەوایە تەرخان کرانی بە ملیارد تمەن بۆ مزگەوت و حەوزە عیلمیەکان و زیاتر لە ٢٠ هەزار میلیارد تمەن بۆ دامەزراوە نیزامی و سەرکوتگەرەکان، ماهیەتی تا سەرئێسقان کۆنەپەرستانە و دژی خەڵکی ئەم ڕژیمە نیشان دهدات. و هەموو ئەمانە لە حاڵێکدایە کە بەپێی ئاماری ڕەسمی نزیکەی ١٥ لەسەد لە جەمعەیەتی وڵات نەخوێندەوارن.
لە خۆڕا نییە کە موعەلیمانی سەرتاسەری وڵات لەم مانگانەی دواییدا بەردەوام بە نیشانهی دهربەرینی ناەزایەتیی لەدژی کەیفیەتیی لە خوارەوەی ئاموزش، لەدژی خوسوسی سازی، لەدژی تەرخان کرانی بودجەی تایبەت بۆ حوزوری رووحانییەکان لە مەدرەسە و لەدژی هێڵی هەژاریی داسەپاو بەرسەریاندا ڕژاونەتە سەر خیابانەکان و داخوازییەکانیان هێناوەتە گۆڕێ. ئەوان بە سەرنجدان بە هێڵی هەژاریی گشتی چوار میلیۆن تمەنی و حوقوقی پایەیی ٢ میلیۆن تمەنی خۆیان، خوازیاری زیاد بوونی حقوقەکانییان. وڵامی ڕژیمی سەرکوتگەر بەم داخوازیانە گرتنی هەڵسوراوانی ئەم حەرەکەتە ناڕەزایەتییە لەوانە ئیسماعیلی عەبدی دەبیری کانونی سینفی موعەلیمان بە تاوانی ” کرادار لەدژی مەنییەتی نەتەوەیی” بووە. نابێ بێڵن کە ڕژیم لە حاڵێکدا بە میلیارد دۆلار بوددجە بۆ خەڵەفاندنی خەڵک و پەرەدان بە خورافات تەرخان دەکات، موزد و حقوقی ژێر هێڵی هەژاریی بەسەر بە میلیۆن کەس لە خەڵکدا بسەپێنێ. بەرپا کردنی یەکگرتوانەی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان بۆ زیاد کرانی لانیکەمی هەقدەست، بۆ زیاد کرانی حقوقی خانەنشینان و دەستەبەر بوونی داخوازی موعەلیمان دەتوانێ وهڵامی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش بێت لەدژی سیاستە کۆنەپەرستانەکانی ڕژیمی سەرمایەداری ئیسلامی. چارەنووسی بەمیلیۆن ئینسان بۆ ژیانێکی شەڕافەت مەندانە لە گرەوی پێشڕەوی لەم خەبات و نارەزایەتیانە دایە.