دامەزراوەی نیونەتەوەیی توێژینەوەی ستراتیژیک” لە لەندەن کە ساڵانە خەریکی هەڵسەنگاندنی توانایی نیزامی و هەزینەی بەرگری وڵاتانی دنیایە لە کتێبێکدا بەناوی” هاوسەنگی نیزامی”، لە تازە ترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەرنجی داوەتە بوودجهی ساڵی ٢٠١٩- ٢٠١٨ ی ئێران، و لە ڕەوتی روو لە زیاد بوونی هەزینەی نیزامی و ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی لە چلۆنایەتی تەرخان کردنی سەرچاوەی دارایی بۆ بوودجهی نیزامی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بوودجهی نیزامی ئێران لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا لەسەر داوای محەممەد باقری، سەرۆکی ستادی گشتی هێزە چەکدارەکان، و عەلادین بروجێردی، سەرۆکی پێشوی کومیسیۆنی ئەمنیەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دهرهوهی مەجلسی ئێران بە زیاد بوونی ٥ لەسەد بووە بە ١٩،٦ میلیارد دۆلار. ئەم بوددجە نیزامیە لە ساڵی ٢٠١٨- ٢٠١٩ ی وڵات بە زیاد بوونی ٧،٥ لەسەد زیادبوە بۆ ٢١،٤ میلیارد دۆلار. پێویست بە وەبیر هێنانەوەیە کە بوودجهی ناوەندی ئاموزشی و عەقیدەتی و سیاسی کە خاوەنی کۆدگەلی جوداگانە و سێڕین لە بوودجهی سپادا نەهاتووە.
ئەم ڕاپۆرتە نیشانی ئەدات کە ” هەزینە نیزامیەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ دا نیسبەت بە ٥ ساڵی پێشتری ٥٣ لەسەد زیادی کردووە. ” دامەزراوەی نێو نەتەوەیی توێژینەوەی ستراتیژیک” دەری دەخات کە بوودجهی دیاریکراو لە ساڵی ٢٠١٨ ــــ ٢٠١٩دا بۆ قەرارگای نیزامی ناوەندی خاتم الانبیا کە ئێستا سەر لەشکر غوڵام عەلی ڕەشیدی فەرماندەیەتی خاوەنی سەهمێکی گەورەیە. لە ساڵی ١٣٩٥ دا بە زاڵ بوونی زیاتری سپا بەسەر ئابووریدا، قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا مەسئولیەتی تەراحی و هاوئاهەنگی و چاودێری عەمەلیاتی هێزە چەکدارەکانی بە جێگای ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکان وەئەستۆ گرت. غوڵام عەلی ڕەشیدی کە فەرماندەی ئەم قەرارگا نیزامیەی لە ئەستۆیە لەگەڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران کە بەرپرسی بەرەو پێش بردنی عەمەلیاتی دەرەوەی سنورەکانی سپای لە ئەستۆیە پێوەندیەکی نزیکی هەیە.
هێندێک لە ڕاگەیەنەرەکانی حکومەتی سەربە سپا لە قەرارگای ناوەندی خاتم الانبیا دا وەک بەرپرسی” هاوئاهەنگیە گرنگەکان و هەستیاری ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست” ناو دەبەن. ئەگەرچی لە لایەحەی بوودجهی ساڵی ١٣٩٦ دا بە مەجلسی ئیسلامیی مەبلەغی ٢١٣ ملیۆن دۆلار بوودجهی هێزی سپای قودس و هەروەها بوودجهی پڕۆژە موشەکییەکانی حکومەتی ئیسلامی لە ئێرانیش دیاری کراوە، بەڵام لە لایەحەی بوودجهی ساڵی ١٣٩٧ دا نیشانەیەک لە بوودجهی هێزی قودس و بەرنامەی موشەکی نابیندرێت و بە ئاشکرایی دەرخەری ئەوەیە کە بۆ شاردنەوەی دەوری سپا لە بڵێسەدار کردنی شەڕی نیابەتی و شاردنەوەی دخالەتگەریە نیزامییەکان بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوهڕاست و تیرۆریزمی حکومەتی، بوودجهی ئەم دوو بەشە، بە شێوەی سێڕی و هەروەها لە دەرەوەی بوودجهی ڕەسمی نیزامی ئێراندا لەبەرچاو گیراوە. هەڵسەنگاندنەکانی” دامەزراوەی نێو نەتەوەیی توێژینەوەی ستراتیژیک” نیشانی ئەدات کە لە بوودجهی نیزامی ئێراندا بۆ ساڵی ٢٠١٨ ــــ ٢٠١٩دا بوودجهی هێزە ئینتیزامیەکانی ڕژیمی ئیسلامیی کە لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگار بوونەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدان، نیسبەت بە ساڵی پێشوی بە ڕێژەیەکی سەر سوڕ هێنەر زیاد بووە و بە جۆرێک کە دوای تێکەڵ کردنەوەی لەگەڵ سەرجەم بوودجهی نیزامی ئێران بانترین زیاد بوون نیشان ئەدات.
لە لایەکی دیکەوە بەپێی تازە ترین ڕاپۆرتی شیرکەتی خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری” ئای ئێچ ئێس ماڕکێت”، ئێران لە باری هەزینەی نیزامی خۆیەوە لە دەوڵەتانی ئیسرائیل و کاناداش لە پێشترەوەیە و بە ١٧ میلیارد و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لە پەلەی١٥ هەم لە خشتهی زیاد بوونی بوجە نیزامیەکانی دنیادایە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ” دامەزراوەی نێو نەتەوەیی توێژینەوەی ستراتیژیک” بوودجهی نیزامی ئێرانی گەلێک زیاتر لەم ڕێژەیە ڕاگەیاندووە.
ئەم زیاد بوونە بەرچاوەی بوودجهی هێزی ئینتیزامی و دەزگای سەرکوت پێوەندی ڕاستەخۆی لەگەڵ ڕەوتی روو لە زیاد بوونی ناڕەزایەتییەکانی کرێکاری و ناڕەزایەتیی و ئاخێزی هەژارانی شاری دا بە تایبەت بە ئەزمونی ئاخێزی سەرتاسەری مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ و پێش بینی ئاڵوگوڕەکانی دواتریەوە هەیە. ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی بە بیانوی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسی هەڕەشەی دەرەکی بۆ دابین کردنی ئەمنییەتی نێوخۆیی سەرمایە و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ مەترسی زیاتر بوونی ئاخێزە سەرتاسەریە کرێکاریەکان خۆی زیاتر لە پێشو ئامادە و تەیار دەکات.
هەڵسەنگاندنی بوودجهی ساڵی ٢٠١٨ ــــ ٢٠١٩ی حکومەتی ئیسلامیی نیشانی ئەدات کە زیاتر لە ٤٠ لەسەد لە بوودجهی نیزامی بۆ سپای پاسداران تەرخان کراوە. وێڕای زیاد بوونی بەرچاوی بوودجهی سپای پاسداران، تەرخان کرانی بوودجهی کەڵان بە کۆدی شاراوە و لەژێر ناوی تردا و هەروەها بوودجهی جیاوازی هیزی گاردی تایبەت و بەسیج و سازمانی ئیتلاعاتی سپا و وەزاڕەتی ئیتلاعات کە بە گشتی سێڕین، گۆیا ئەم ڕاستیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ترسی زیاتر بوونی ئاخێزی جەماوەری و کرێکاری، بەشێکی زۆر لە بوودجهی بۆ ماشێنی نیزامی تەرخان کردووە. ئەمە بە نۆبەی خۆی دەرخەری ڕاستیەکە کە حکومەتی ئیسلامی مانەوەی خۆی لە بنەڕەتدا لە گرەوی بەهێز کردنی ماشینی نیزامی و سەرکوتدا دەبینێ. ئەم ئامار و ئەرقامە نیشانی ئەدەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرنامەی ڕیازەتی ئابووری و داسەپاندنی هەژاری و فەلاکەتی لەگەڵ دوو عونسوری بەهێز کردنی ماشێنی نیزامی و بەهێز کردنی بۆنیەی ئابووری ناوەندە مەزهەبیەکان بۆ پەرەدان بە تەبلیغی جەهل و خورافە ئاوێتەی یەکتر کردووە.
لە بەرانبەر ڕژیمێکدا کە شگردی سەرکوت، سەرەکی ترین گوزینەیەتی لە پێوەند لەگەڵ خەباتی کارێکاری و ناڕەزایەتی خەڵکی وەگیان هاتودا، چینی کرێکار و بێبەشانی ئەم کۆمەڵگایە چی دەکەن؟ ئایا چێنی کرێکار ئیجازە دەدات کە بەشێکی گەورە لە بوودجهییەک کە ڕیاڵی هەوەڵ تا ئاخەری لە چەوساندنەوەی چینی کرێکار بە دەست هاتوە، سەرفی بە سەر پێوە هێشتنەوەی ڕژیمی جەنایەتکاری سەرمایەداری ئیسلامیی و ئۆرگانەکانی سەرکوتی و لە خزمەت بە دخاڵەتگەریە نیزامیەکانی لە وڵاتانی ناوچەکە و کوشتاری خەڵکی بێ دیفاعدا بێت؟ بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم هێرشە هەوسار پچڕاوانە بۆسەر ئاستی ژیان و بەڕێچوونی کرێکاران ڕێگایەک بێجگە لە یەکخستنی و سەرتاسەری کردنەوەی مانگرتن و ناڕەزایەتیەکانی ئێستای کرێکاران لەدەوری داخوازیەکانیان، ڕێگایەک بێجگە لە بەرپا کردنی تەشەکولی چینایەتی و جەماوەری کرێکاران و تەحەزوبیابی هەڵسوراوان و پشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکارای بۆ پەرەدان بە خەباتی چێنایەتی و هاوڕێیەتی کردنی باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان بوونی نییە.