کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

زیادکردنی گوشار بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان لە ئێران

افزایش فشار بر روزنامه‌نگاران در ایران1

فێدراسیۆنی نیونەتەوەی ڕۆژنامەنووسان، ڕاپۆرتی چوونەسەرێی گرتن، ڕاودوونان و گوشاری زیاتری حکومەتی ئێرانی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و هەوڵنێرانی بڵاو کردووەتەوە.

فێدراسیۆنەکە ڕایگەیاندووە کە بە دوایی بڵاوبوونەوە و گشتگیر بوونی کۆرۆنا، گوشاری لە ڕادەبەدەری ڕژیمی ئێران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان، ڕوو لە هەڵکشان بووە. فێدراسیۆنەکە هاوکات لە گەڵ لیست کردنی ژومارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەنوسانی دەسبەسەر کراو، ڕژیمی ئێرانی سەرکۆنە کردوو و داواکاری ئازادی بێ شەرت و مەرجی هەموو ڕۆژنامەنووسانی دەسبەسەر کراو بوو.