حوكمی زیندانی “ئه‌حمه‌د ڕه‌زا حائری” چالاكی مافی مرۆڤ، له لایه‌ن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه بۆ ٦ ساڵ و ٣ مانگ زیاد كراوه.
به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئیداره ئیتلاعاتی سوپا له نامه‌یه‌كدا بۆ ناوه‌نده قه‌زاییه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه به‌یاننامه‌كانی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائری” له سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، كاریگه‌ری له سه‌ر كاردانه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بووه و به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی خوازیاری ڕێگری له ئه‌گه‌ری ئازادی “ئه‌حمه‌دڕه‌زا حائری” بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی كۆماری ئیسلامی حوكمی نوێی ناوبراویان بۆ ماوه‌ی زۆرتر له یه‌ك ساڵه شاردووه‌ته‌وه و پێی نه‌وتراوه كه حوكمی زیندانه‌كه‌ی زیادی كردووه.