کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زیادكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌

زیادكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ شاری

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كوردستان، ماوه‌ی به‌ندكرانی “خه‌بات وه‌یسی”، خوێندكاری زمانی ئینگلیزی و له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینای له‌ ١٥ مانگه‌وه‌ بۆ ٤٣ مانگ زیاد كردووه‌.

ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان په‌روه‌نده‌ی تازه‌ی بۆ ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌ ساز كردووه‌ و دادگای پێداچوونه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و دۆسیه‌ تازه‌زیه‌ حوكمی نوێی بۆ خه‌بات وه‌یسی ده‌ركردووه‌. خه‌بات له‌ په‌روه‌نده‌ی یه‌كه‌می خۆیدا به‌ ١٥ مانگ زیندان و له‌ په‌روه‌نده‌ی دووهه‌می خۆیدا به‌ ٢٢ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام قازی په‌روه‌نده‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كێك له‌ په‌روه‌نده‌كان ناوبراوی بێتاوان ناساند و كه‌وته‌ به‌ر لێبوردنی گشتی. ئێستا له‌ ژێر گوشاری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان په‌روه‌نده‌ی داخراوی خه‌بات بۆ جارێكی دیكه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و دادگای پێداچوونه‌وه‌ ئه‌و گه‌نجه‌ی به ٤٣ مانگ زیندان سزا داوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی ٢٦ی پووشپه‌ڕ كاتی زیندانی كردنی خه‌بات وه‌یسیه و ئه‌بێ له‌و به‌رواره‌ خۆی به‌ زیندانی سنه‌ بناسێنێت.