به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، حوکمی پێنج سال زیندانی شەهرام کازمیان خەڵکی ورمێ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی زیاد کرا.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی شەهرام کازمیان، لە لایەن یەکێک لقەکانی دادگای پێداچوونەوەی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی بۆ ٦ ساڵ زیاد کراوە. شایانی باسه، ناوبراو له‌ئاست ئه‌م بڕیارە ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیوه و داوای پێداچوونەوەی لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە کردووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شەهرام کازمیان ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانباری پاره‌كه، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر و پاش ٢٦ ڕۆژ ڕاگیران لە ژووری تاكه‌كه‌سی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییه، دادگایی و دواتر بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.