هاوكات له‌گه‌ڵ هوشداری ڕه‌سمی كاربه‌ده‌ستانی به‌شی بێهداشت سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاتووچۆكان و ئه‌گه‌ری توندبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئێران، شیركه‌تی میللی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه نهوتهییهكانیئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه به ده‌ركردنی ڕاگه‌یاندنێك، باسی له زیادكرانی ڕێژه‌ی سه‌همییه‌ی بێنزینی هاووڵاتییان كرد.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: “ڕێژه‌ی سه‌همییه‌ی بێنزینی كارته زیره‌كه‌كان بۆ ماشینه شه‌خسییه‌كان و مۆتۆر سیكلێتهكان له شه‌ش مانگه‌وه بۆ ٩ مانگ زیاد كراوه. به‌م پێیه، به جێگه‌ی ٣٦٠ لیتر، ٥٤٠ لیتر بێنزین ده‌درێ به هاووڵاتییان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕێژه‌ی سه‌همییه‌ی مانگانه‌ی ماشینه شه‌خسییه‌كان ٦٠ لیتره و بۆ ئه‌و ماشێنانه‌ی كه هه‌م به بێنزین و هه‌م به گازۆڵ كار ده‌كه‌ن، ٣٠ لیتر دیاری كراوه. شایانی باسه، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو و به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له شاره‌كانی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی كۆرۆنا، نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی دووهه‌می ئه‌م ئیپدیمییه زیاتر بووه.