کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

زیادبوونی ژمارەی کوژراوان لە لوبنان

زیادبوونی ژمارەی کوژراوانی لوبنان

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان  رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 35 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون و بەمەش کۆی گشتیی کوژراوانی ئەو وڵاتە لە سەرەتای مانگی مارسی رابردووەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەس بەرزبووەوە.

 ئەم وەزارەتە لە راگەیێندراوێکدا روونیکردەوە، لە ناو کوژراوەکاندا 165 منداڵ و 252 ژن تۆمارکراون، هەروەها لەنێو بریندارەکانیشدا 644 منداڵ و 1120 ژن هەن. ئەم ئامارانە لە کاتێکدان کە ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانی و تۆپبارانەکانی و چوونە ناو خاکی لوبنان. شەوی رابردوو، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکی تۆمارکراودا هەڕەشەی پەرەپێدانی زیاتری هێرشەکانی لە لوبنان کرد. نەتەنیاهوو جەختی کردەوە کە تەلئەبیب رەزامەندی لەسەر هیچ دانوستاندنێک نادات، مەگەر بە دوو مەرج: چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و گەیشتن بە رێککەوتنێکی ئاشتی کە بۆ چەندین نەوە بەردەوام بێت.