بەگوێرەی دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئێعدامەکان لە ئێران لە ساڵی ڕابردووەوە لە دوای شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.
ئەو دوو ڕێکخراوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و یەکگرتوو دژی سزای لە سێدارەدان، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی هاوبەشی خۆیاندا ڕایانگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم هەزار و ٦٣٩ کەسی لە سێدارە داوە؛ ژمارەیەک کە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ٦٨ زیادی کردووە و بە زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدان لە ساڵانی شەستەکانەوە وەسف دەکرێت. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، 48 ژن لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لەسێدارە دراون و تێکڕای ژمارەی ئێعدامەکان گەیشتووەتە زیاتر لە چوار کەس لە ڕۆژێکدا.
