به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشتیوانی و گه‌شه‌پێدانی ڕێكخراوی نێهزه‌تی وانه‌وتنه‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند:زۆرترین ڕێژه‌ی نه‌خه‌وێنده‌واری له ئێران، له پارێزگاكانی كوردستان، سیستان و به‌لووچستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی و لۆڕستان تۆمار كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌وڵه‌تیه هه‌روه‌ها وتی: زۆر جار بیر له‌وه ده‌كرێت كه پارێزگای تاران كه‌مترین نرخی نه‌خوێنده‌واری تۆمار كردبێت، به‌ڵام ئه‌و نرخه له شاری تاران به‌دی ده‌كرێت و له شاره‌كانی ئه‌و پارێزگایه وه‌كوو ئیسلامشار، فه‌شافوویه و شه‌هریار ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری زۆر به‌رزه.به پێی سه‌رژمێری ساڵی ٩٥ی هه‌تاوی، له ته‌مه‌نی نێوان ده بۆ ٤٩ ساڵ، دوو ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار نه‌خوێنده‌وار تۆمار كراوه و ٤٠٠ هه‌زار شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دانیشتووی ئێران له مافی خوێندن بێبه‌رین.