کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

زۆربوونی دیارده‌ی داربڕین له‌ ورمێ

زۆربوونی دیارده‌ی داربڕین له‌ ورمێ 4

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای ورمێ له‌ ڕاپۆرتێكدا ده‌ڵێت: داربڕین له‌ ورمێ زیادیکردووە و داوا لە خەڵک دەکات هاوکارییان بکەن بۆ دەستبەسەرکردنی داربڕەکان و سه‌رپێچی كاران.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە له‌ ورمێ دەستیان بەسەر 15 هەزار و 200 مەتر داری بڕاوەی دارستانەکاندا گرتووە و 37 کەسیش له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا دەستبەسەرکراون، بەڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڕینی داری دارستانەکان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی كه‌م بكات زۆرتر بووه‌. شایانی باسه‌ له‌ ساڵانی رابردوودا به‌شێك له‌ دانیشتووانی گوندەکان بۆ کاروباری رۆژانەی خۆیان داریان دەبڕییەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی گرانبوونی نرخی دار و بێكاری و كه‌م داهاتی، خەڵکێكی زۆر روویان لە بڕینەوەی داری دارستانەکان کردووە و بە نایاسایی دەیفرۆشن.