کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

زه‌نگی مه‌رگی كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته‌ ده‌نگ

archivenews img newsid 37545

ڕۆژی یهكشهممه٢٢ی پووشپهڕ، عهلی خامنهیی لهڕێگهی ویدێئۆ كۆنفرانسهوهلهگهل نوێنهرانی دهورهی یازدههومی مهجلیس، كهلهم دوایانهدا دهست بهكار بوون، وتووێژی ئهنجام دا. خامنهیی لهم وتووێژهدا، سهرهڕای دهربڕینی خۆشحاڵی بۆ بوونی مهجلیسیهكی یهكدهست كه‌ “سوێندی شهرعیی پاراستنی ئیسلام و پاسهوانی كردن لهئینقلابی ئیسلامیی خواردووه‌” و له فیلتێری شۆرای نیگههبانهوهتێپهڕ بووهو پرتهوبۆڵهی مهجلیسهكهی پێشووشی نییه، دهستی كرد بهتاریف و پێههڵكوتن. ئهو وهها مهجلیسیهكیبههێزترین و ئینقلابیترین مهجلیسی پاش ئینقلابی ئیسلامیوهسف كرد كهگۆیاسهرهڕای باروودۆخی دژواری ئابووری و تهبلیغاتیی هیواكوژی دوژمنانبهڕێژهیهكی جێگای ڕهزامهندی، لهڕێگهی دهنگی خهڵكهوهههڵبژێردراون. بهڵام ڕێژهی جێگای ڕزامهندیهك كهخامنهیی باسی لێدهكات، ئهو گاڵتهجاڕیهبوو كه‌‌ ئهم مهجلیسهی لێكهوتهوهو لهچاو ههموو نومایشی ههڵبژاردنهكانی پێشوو، خهڵك بهكهمترین ڕێژهوه، لهشارهكانی ئێران و كوردستان بهشدریان تێدا كرد. لهو نومایشهی ههڵبژاردنهدا، سهرهڕای تهبلیغاتی خامنهیی و ههوڵی دهزگای سهركوت و فریوی ڕژیم بۆ كۆكردنهوهی خهڵك لهدهوری سندووقهكانی دهنگدان، ڕێژهی بهشداری كردن لهتاران نزیك به١٥ لهسهد بوو و لهكوردستانیش ئهم ڕێژهیهلهوهش كهمتر بوو.

لهڕاستیدا، پێویستیی بهڕێوهبردنی وهها وتووێژێك لهلایهن خامنهییهوه، نیشانهی باروودۆخێكی دژوارهكهبهرۆكی كۆماری ئیسلامی گرتووه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، مهجلیسی یازدههۆم كهسهرۆك و نوێنهرانی لهئۆسوولگهرایانی توندڕهو و دهست و پێوهندهكانی سپای پاسداران پێكهاتووهو نزیك مانگ و نیوێكیش لهتهمهنی تێپهڕ بووه، سهرهكیترین ئهركی خۆی، خۆیهكلاكردنهوهلهگهڵ باڵی ڕهقیب دهزانێت و بهبانگ كردنی جهواد زهریف و لهسهر و گوێ دانی و بهكۆكردنهوهی ٢٠٠ ئیمزا، خهریكی ئامادهكردنی پێداویستیهكانیڕوونخوازییهلهڕووحانی.

ههڵبهت كهسیش چاوهڕوانی ئهوهنییهكهوهها مهجلیسیهكی فهرمایشی بتوانێ لهپهیوهند لهگهڵ باروودۆخی نالهباری ئابووری و ههژاری و فهلاكهتێك كهڕژیم بهسهر خهڵكی داسهپاندووهیان لهپهیوهند لهگهڵ ئازادی و مافی مرۆڤ، كارێكی بۆ بكرێ. بهڵام ئامانجی خامنهیی لهبهڕێوهبردنی ئهم ویدێئۆ كۆنفڕانسه، هۆشدار بهسهرۆك و نوێنهرانی مهجلیسهسهبارهت بهوباروودۆخهقهیراناویهی كهڕژیمی ئیسلامی لهگهڵی ڕووبهڕووه‌. ئهو ویستی ئهوهبڵێ كهباروودۆخهكهلهوهمهترسیدارترهكهبیر لهئاشكرا كردن و لهقاودانی گهندهڵی و دزیی باڵی ڕهقیب بكهنهوه‌.

خامنهیی وتی: “پهیوهندی مهجلیس لهگهڵ بهرپرسانی دهوڵهت پێویستهبهپێی یاسای شهرعیهوهبێت و سووكایهتی كردن بهوان، حهرامی شهرعیه‌. لهم باروودۆخهدا كهتهوهرهسهرهكییهكانی ئهمڕۆی ئێران، ڕكوودی بهرههمهێنان و تهوهرۆمه، مهجلیس و دهوڵهت پێویستهكهش و ههواكهجۆرێك لێبكهن كهزهربهلهكارهگرینگهكانی وڵات نهدا“.

نیگهرانیی خامنهیی لهحاڵێكدایهكهلهقاودانی دزی و گهندهڵی بهرینی ناو دهسهڵاتی ڕژیمی ئیسلامی، قهیرانی توندی ئابووری، گهماروكان و بڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا بووهتههۆی ئهوهیكهتووڕهیی و نهفهرتی خهڵك دژ بهم ڕژیمهزیاتر پهرهبستێنێ و باروودۆخهكهلهكۆنتڕۆڵیان بڕواتهدهر. ئهو بهوتنی ڕستهیچاوهڕوانی و ناڕهحهتیی بیروڕای گشتیی خهڵك لهمهجلیس و دهوڵهت، ویستی سهرهنجی مهجلیس بهرهو مهترسیی سهرههڵدانی ئاخێزیهكی مهزنی كۆمهڵایهتی دژبهگشت دهسهڵاتی گهندهڵ و بێ كهفایهتی ڕژیمی ئیسلامی، ڕاكێشێ.

بهڵام كۆماری ئیسلامی نهتهنیا ناتوانێ وڵامی خواستی خهڵك لهپهیوهند لهگهڵ كار و پیشهو دابین كردنی بژێویان بداتهوه، بهڵكوو ناشتوانێ بهربهدزی و گهندهڵیهكانی ناو دهسهڵاتیش بگرێ. ڕژیم نهدهتوانێ بهربهبڵاوبوونهوهی ویرووسی كۆرۆنا بگرێ و نهدهشتوانێ بهربهچوونهسهرهوهی تهورۆم و دابهزینی نرخی تمهن بگرێت. كهوابوو ڕژیمێكی ئیفلاس هێناوی گهندهڵ و درۆزن و فریوكارهكهبهتهمایه، تهنیا لهڕێگهی سهركوتی ئازادی و زهبر و زهنگ و كوشتن و ئهشكهنجهو زیندانهوه، درێژهبهدهسهڵاتهكهی بدات.

ههڵبهت نیگهرانیی خامنهیی لهخۆڕا نییه‌. لهحاڵێكدا كهخهزێنهی دهوڵهت بهتاڵه، نرخی ههر دۆلارێكی ئهمریكا گهیشتووهتهنزیك ٢٤ ههزار تمهن و ڕۆژ لهگهڵ ڕۆژیش دهڕواتهسهرتر. توانای كڕینی خهڵك زیاتر لهجاران دابهزیوه‌. لهحاڵێكدا كهدهوڵهت توانای پێدانی حهقدهستی كرێكاران و كارمهندانی نییهو دواخرانی چهندنین مانگهی حهقدهستی كرێكاران كههیچ پشتیوانێكی ماڵییان نییه، گوشارێكی تاقهت پڕووكێنی خستووهتهسهر كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش. خامنهیی و باقی بهرپرسانی ڕژیم دهبینن كهناڕهزایهتیی كرێكاران و باقی توێژهههژارهكانی دیكهی كۆمهڵگا، لهزۆرێك لهناوهندهكانی كار و بهرههمهێنان لهئارادایه‌. ئهوان دهزانن كهقۆناغی نوێی مانگرتنی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهبۆ وهدی هاتنی خواستهپیشهیی و سیاسیهكانیان، بهك مانگهبهردهوامه‌. دهزانن كهههفت تهپهلهماوهی چوار مانگی ئهمساڵدا، تهنیا حهقدهستی یهك مانگییان پێدراوه، ئهوهیش بهزهبری مانگرتن، لهژێر چنگی ئهو خاوهنكارهتاوانبار و دزهی كهدهوڵهت پشتوانیی لێدهكا، هێناویانهتهدهر.

لهم باروودۆخێكدا، ڕژیم كهلهوڵامدانهوهبهداخوازیی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی كۆمهڵگا داماوه،  تهنیا دهست دهبا بۆ ئامرازی كوشتن و سهركوتی خهڵك. ڕۆژی سێشهممه٢٤ی پووشپهڕ، هێزهئهمنییهكان و سهركوتگهرانی ڕژیمی ئیسلامی لهجیات وهدی هێنانی خواستی كرێكارانی ههفت تهپه، وهحشیانههێرشیان كردهسهر ڕیزی ناڕازیان و چوار كهس لهههڵسووڕاوانی كرێكاریان دهستبهسهر كرد. لهههوڵێكی سهركوتگهرانهی دیكهدا بهئامانجی زاڵ كردنی زیاتری كهش و ههوای ترس و تۆقاندن بهسهر كۆمهڵگادا و بۆ ڕێگری لهپهرهسهندنی ناڕهزایهتیهكان، دهزگای قهزایی ڕژیم حوكمی ئێعدامی ئهمیر حسێن مۆرادی، سهعید تهمجیدی و محهممهد رهجهبیی، لهدهستبهسهركراوانی ئاخێزی سهرتاسهریی خهزهڵوهری، دهركرد. ئێوارهی دوێنێ ڕۆژی سێشهممه، دوو بهندكراوی سیاسی بهناوهكانی سابیر شێخ عهبدوڵڵا و دیاكۆ رهسووڵزاده، كهلهزیندانی ورمێ ڕایانگواستبوون، ئێعدامیان كردن. ئهم ههوڵهدژهمرۆییانه، نیشانهی ئاشكرای خۆفی ڕژیمی ئیسلامییهلهپهرهسهندنی ناڕهزایهتیی كرێكاران و جهماوهری خهڵكی زهحمهتكێش و وهدهنگ هاتنی زهنگی مهرگی نیزامی ئیسلامیی سهرمایهیه‌. مهرگێك كهبهڕێوهیهو لهداهاتوویهكی نزیكدا، ئهم نیزامهدژهمرۆییه، بۆ ههمیشه، لهكۆڵ خهڵكی ئێران و ناوچهكهدهكاتهوه‌.