
به پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌نسوور ڕه‌زایی برای “ناسر ڕه‌زایی” كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر گیانی له‌ده‌ستدا ڕایگه‌یاندووه كه، براكه‌ی یه‌كێك له ناڕازییان بووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوایان كردووه تا له وتوووێژ كردن له‌گه‌ڵ تلویزییونی ئێران، ناوبراو به ڕاهگۆزه‌ر ناوببه‌ن و بڵێن كه به ده‌ستی ئه‌شرار كوژراوه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه براكه‌ی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ده‌ستدا.
