کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زه‌ره‌رمه‌ندبوونی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌هۆی بڕینی كاره‌با

زه‌ره‌رمه‌ندبوونی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌هۆی بڕینی كاره‌با 1

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كاره‌گه‌ په‌له‌وه‌ری و نانه‌واخانه‌كان به‌هۆی بڕینی به‌رده‌وامی كاره‌با تووشی زیانی زۆر بوون و هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیان ناكاته‌وه‌.

به‌ ده‌یان كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری به‌هۆی نه‌بوونی به‌رق زه‌ره‌مه‌ند بوون و هه‌زاران مریشكیان له‌ ناو چووه‌. خاوه‌ن كێڵگه‌كان چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌نداریان كردووه‌، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌ر نه‌گرتووه‌. زیان دیتووان داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ساره‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات، ناچار ده‌بن كارگه‌كانیان دابخه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ده‌یان نانه‌واخانه به‌هۆی بڕانی به‌رده‌وامی كاره‌با تووشی زیان بوون و ژماره‌یه‌كیان هه‌ویره‌كانیان له‌به‌رده‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕژاندووه‌ و دژ به‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وتووه‌ته‌وه‌.