بە پێی ڕاپۆرتەکان، قەتەر ئیدعای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دەستبەسەرکرانی سێ فڕۆکەوانی بە تەواوی ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کەی یەکێک لە فڕۆکەوانەکانی لەلایە.
بە وتەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەو سێ فرۆکەوانە یاسای هەوایی قەتەریان پێشێل کردووە و هەولێک بۆ پەیوەندی لەگەڵ قەتەردا نەداوە و لە ئاکامدا کراونەتە ئامانج. هەروەها وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوە کردووە، کە جەستەی یەکێک لەو فرۆکەوانانەی لەلایە و بۆ ڕادەستکردنی بە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ بەرپرسانی ڕژیم پەیوەندی گرتووە، بەڵام بەرپرسەکان گرنگیان بەو بابەتە نەداوە.
