کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

رەتکردنەوەی ئیدعای ترامپ سەبارەت بە بوونی کەناڵی پەیوەندی نەهێنی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە لایەن سپای پاسدارانەوە

رەتکردنەوەی ئیدعای ترامپ سەبارەت بە بوونی کەناڵی پەیوەندی نەهێنی

بە پێی ڕاپۆرتەکان، وتەبێژی سپای پاسداران ئیدعاکانی دۆنالد ترامپ سەبارەت بە بوونی کەناڵی پەیوەندی نهێنی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا رەتکردووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، رۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سپای پاسداران بە شێوەیەکی نەهێنی و ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدایە و دەبێ بە تەواوی تەسلیم ببن. لە بەرامبەردا، وتەبێژی سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە بە هۆی پابەند نەبوونی ئەمریکا بە رێککەوتنەکان هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵیان نەکراوە.