رۆژی ڕابردوو، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی رێگریان لە بەڕێوەچوونی ڕێوەرەسمی ساڵیادی چیاکۆ یوسفی نەژاد، ژینگە پارێزی گیانبەختکردوو لە شاری سنە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هەموو رێگاکانی بەرەو گڵکۆی ناوبراو کە شوێنی دیاریکراو بۆ بەڕێوەبردنی ئەو رێوەرەسمە بوو، لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دراونەتە بەر چاودێری و پشکنین و تەنانەت نەیانهێشتووە کەس لەو ڕێگایانە تێپەربێت. چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزانی کوردستان ئاماژەیەیان بەوە کردووە کە ئەم کاردانەوەی ڕژیمە، هەوڵێکە بۆ سرینەوەی یادی تێکۆشەرانی ژینگەی کوردستان.
