رۆژی چوارشەممە 27ی مانگی گەلاوێژ، لە شاری “جەلال ئابادی” ئەفغانستان کۆمەڵێکی بەرچاو دژ بە تاڵەبان رێپێوانیان کرد و دژی ئەم گرووپە درووشمیان دا.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێری رۆێتێرز: “هێزەکانی تاڵەبان بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپێشاندەران راستەوخۆ تەقەیان کرد و له ئاكام دا لانی کەم سێ کەس کوژراون و 12 کەسیش بریندار بوون”. شایانی باسە کە، رۆژێک پێشتریش کۆمەڵێک لە ژنانی کابۆل لە ناڕەزایەتی بە تاڵەبان و بۆ بەرگری لە مافەکانی خۆیان لەوانە: مافی کار، خوێندن و بەشدار بوونییان لە بوارەکانی دیکەی کۆمەڵگا خۆپێشاندانیان کرد.