به پێی ههوواڵی گه‌یشتوو، رۆژی هه‌ینی، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمونیستی ئێران، له شاری بانه، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان، له ڕێوڕه‌سمێكدا به‌رز راگرت.
ڕێوڕه‌سمه‌كه، به سروودی ئه‌نترناسیونال، سروودی هاوپشتیی جیهانیی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قیقه بیده‌نگی، بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی رێگای “ئازادی و سۆسیالیسم” ده‌ستی پێكرد. له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه دا، به‌شداربووان رووداوه ناخۆیهكانی حێزبی كمونیستی ئێرانیان، تاوتوێ كرد و دیفاع له یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیی له‌ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كمونیستی ئێران، وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ئه‌م قۆناخه، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرا. شایانی باسه ئه‌م رێوره‌سمه له كه‌ش و هه‌وایه‌كی زۆر سه‌میمانه و له ناو خۆشی و شادیی به‌شداربوواندا، كۆتایی پێهات.