به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان، رۆژی كۆمه‌ڵه‌یان له رێوره‌سمێك دا، به‌رز ڕاگرت.
رێوره‌سمه‌كه، به خویندنی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوبه‌شی چینی كرێكار، و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی، بۆ رێز گرتن له یادی گیانبه‌ختكردووانی رێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیزم ده‌ستیپێكرد. بیده‌نگیه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی كورته شێعرێك له لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووان، شكا و له درێژه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا، به‌شداربووان، جێگه و پێگه‌ی ئێستای حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌یان تاوتوێ كرد، و ته‌ئكێدیان خسته سه‌ر پێویستیی یه‌كرێزی و یه‌كده‌نگی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، رێوۆه‌سمه‌كه، به نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كۆتایی پێهات.