ژنانی ژیوانۆ رۆژی هەینی 5ی مانگی سەرماوەز، بە بۆنەی 25ی نوامبەر (رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان) لە “گوێزە کوێر”ی ئاویەری سنە بە لێدانی دەمامکی نارنجی بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە توندوتیژی دژ بە ژنان کۆبوونەوە.
ئەندامانی ژیوانۆ لەو کۆبوونەوەدا بە هەڵگرتنی پلاکارد و وتنهوهی دروشمهكانی “نا بۆ توندوتیژی دژ بە ژنان” ،”ئێمە خوازیاری کۆمەڵگایەکی ئهمن بۆ ژنانین” ، “توندوتیژی دژ بە ژنان باوترین جۆری پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤە” ، “لە بەرانبەر توندوتیژی بێ هەڵوێست نەبن” ، “یەکگرتوویی بۆ دژایەتی کردنی نایەکسانی”، ،توندوتیژی دژ بە ژنان نیشانهی کۆمەڵگایەکی نەخۆشە” بهشداری ئهو مهراسیمهیان كرد. ههروهها لەم کۆبوونەوەدا بهیاننامهی ئهو ئهنجۆمهنه لە سەر 25ی نوامبەر خوێندرایەوە و لە کۆتایی دا کۆمەڵێک نووسراوهی ئامووزشی کە لە لایەن ژیوانۆوە بە بۆنەی ڕۆژی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ئامادە کرابوو، بڵاو کرایەوە.
