ئه‌مڕۆ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، ساڵڕۆژی ئێعدامی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ٥٩ خه‌باتكار و تازه‌لاوی شاری “مهاباد”ه. ساڵی ١٣٦٢ واته ٣٢ ساڵ له‌وه‌پێش، رژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له خه‌ڵكی شاری مهاباد، ٥٩ كه‌سی به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ له‌سێداره دا. زۆربه‌ی ئێعدام كراوه‌كان له مانگه‌كانی خاكه‌لێوه و گوڵان، به شێوه‌ی ره‌شبگیر له شه‌قامه‌كانی شار رفێندران و به بارمته گیرابوون. ژماره‌یه‌ك له‌وان، تازه‌لاوانی كه‌متر له ١٨ ساڵ ته‌مه‌ن بوون و چه‌ند كه‌سیان له ده‌بیرستانه‌كانی شاری مهاباد ده‌رسیان ده‌خوێند. سه‌رله‌به‌یانی رۆژی ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانی ١٣٦٢ی هه‌تاوی، فه‌رمانداریی شاری مهاباد راگه‌یاندنێكی له ئاستی شاردا بڵاو كرده‌وه كه ناوی ٥٩ كه‌س له ئێعدام كراوه‌كان له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتبوو. فه‌رمانداری ئه‌و كاتی شاری مهاباد “حه‌میدڕه‌زا جه‌لایی پور”، بۆ ترساندنی جه‌ماوه‌ری شاری مهاباد، بڕیاری دابوو كه ئه‌م راگه‌یاندنه له ئاستێكی به‌ریندا بڵاو بێته‌وه.له‌و رۆژانه‌دا “محه‌ممه‌د بروجێردی” له دامه‌زرێنه‌رانی سپای پاسداران له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، كوژرابوو. كوژرانی ناوبراو، تووڕه‌یی كاربه‌ده‌ستانی رژیمی لێكه‌وتبووه‌وه. رژیم كه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا گه‌لێكی زیانی به‌ركه‌وتبوو، وه‌كوو مارێكی زاماری لێهاتبوو، بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه بڕیاری دا كه به رژاندنی خوێنی لاوان و تازه‌لاوانێك كه به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك رفاندبوویانی و زیندانی كردبوون، ژه‌هری خۆی بڕژێنێته جه‌سته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆڕاگری شاری مهاباد.
به‌ڕێوه‌به‌ران و سه‌به‌بكارانی ئه‌م جه‌نایه‌ته كه‌سانێك بوون كه له ساڵه‌كانی دواتردا، به‌رگی ئیسڵاحخوازیان له‌به‌ر كرد و بۆ رزگار كردنی رژیم له قه‌یران، رێگایه‌كی دیكه‌یان گرته به‌ر. به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه‌ی ئه‌وان نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌یكه ته‌نانه‌ت تاقه كه‌سێكیشیان بۆ یه‌ك جاریش بووه، به‌رپرسایه‌تی خۆی له‌م جه‌نایه‌ته و زۆرێك له كاره‌ساته‌كانی جه‌نایه‌تكارانه‌ی رژیم له ده‌یه‌ی ٦٠ دا قبوڵ بكات. “میر‌حوسێن موسه‌وی” سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كات كه به توندترین شێوه هێرشی كرده سه‌ر خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان، یه‌كێك له‌و كه‌سانه بوو كه زه‌مینه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی خولقاند. هه‌ر له‌و كاته‌دا هاشمی ره‌فسه‌نجانی له‌مباره‌وه سوخه‌نڕانییه‌كی زۆر توند و هه‌ڕه‌شه ئامێزی كرد. “جه‌لایی پور” فه‌رمانداری شاری مهاباد به حزووری فه‌رمانده‌ی گشتی قه‌رارگای حه‌مزه و به پشتیوانی “ناتق نووری” وه‌زیری ناوخۆ و “حه‌سه‌نی” ئیمام جومعه‌ی ورمێ، بڕیاری ئێعدامی ٥٩ كه‌س له لاوانی زیندانی ناوه‌ندی شاری مهابادیان ده‌ركرد. ئه‌م ٥٩ كه‌سه له زیندانی مهاباده‌وه بۆ شاری ته‌ورێز گواسترانه‌وه و له‌وێ له دادگایه‌كی چه‌ند چركه‌ییدا، به بێ ئه‌وه‌یكه هیچ تۆمه‌تێكیان له‌سه‌ر ساغ بێته‌وه، به ئێعدام مه‌حكوم كران. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م قوربانیانه، هیچ كات و تا ئێستاش له گڵكۆ و شوێنی ئه‌سپه‌رده كردنی ته‌رمی ئازیزه‌كانیان ئاگادار نه‌بوونه‌وه.له ساڵڕۆژی ئه‌م كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌یه‌دا رێز له یادوبیره‌وه‌ری قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته ده‌گرین و سڵاو و درود ده‌نێرین بۆ بنه‌ماڵه خۆڕاگر و سه‌ربه‌رزه‌كانیان. بۆ رێزگرتن له یادوبیره‌وه‌ری ئه‌م ئازیزانه جارێكی تر ناوه‌كانیان ده‌خوێنینه‌وه:
• غوڵامڕه‌زا بارێزی
• حه‌سه‌ن جه‌هانیان
• عه‌لی بانه‌یان
• محه‌ممه‌د عه‌لیاڵی
• محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فا
• هومایون نیلوفه‌ری
• مه‌حمود ریازی
• محه‌ممه‌د حوسێنی
• عه‌باس حوسه‌ینپوور
• كازم خاتوونی
• عه‌لی مه‌زنه
• عه‌بدوڵڵا ته‌جه‌ریان
• ره‌حمان ره‌حیمی
• عه‌لی گۆڵپه‌ره‌ست
• موسته‌فا عێسمه‌تی
• خالق بارزانی
• یوسف ئه‌یازی
• كه‌ماڵ چاوشینی
• حه‌سه‌ن ره‌حمانیان
• خالید ره‌حیم ئازه‌ر
• خالید سه‌فایی
• سه‌ید ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی
• محه‌ممه‌د مه‌سعودی
• محه‌ممه‌د ئه‌بوبه‌كری
• وه‌فا ئێلیاسی
• مه‌نسور جیناح
• محه‌ممه‌د ئه‌مین ئه‌حمه‌دی
• محه‌ممه‌د سه‌لیمی
• فه‌ره‌یدون شه‌نگه
• عه‌لی بازیان
• خزر ره‌نگین
• ئه‌بوبه‌كر شوكری
• ماشا‌ڵڵا نادری
• هه‌ژار كه‌ریمی
• كماڵ كه‌ریمی
• كه‌ریم ره‌حیمیان
• یوسف حه‌بیب په‌ناه
• محه‌ممه‌دفارۆق بازیار
• ئیبراهیم ئه‌مینی
• ساڵح مام ئیبراهیمی
• شوكرێ نادری
• موسته‌فا فه‌قری
• عه‌لی غه‌واره
• عه‌لی سه‌لاحی
• مه‌لاحه‌سه‌ن لاجه‌وه‌ردی
• سوله‌یمان حه‌سه‌ن زاده
• یوسف حه‌سه‌ن زاده
• كه‌ریم كاوه
• سه‌ید مه‌حمود سه‌ید مه‌حمودی
• حامید مه‌حمودكه‌ندی
• حوسێن كه‌لهۆری
• عه‌باس یوسفی
• سیامه‌ك سه‌قزی
• عه‌لی ئاباده
• كامران زاهێرحێجازی
• ساڵح فه‌رهودی
• مه‌قسود مه‌حمودی
• ئه‌حمه‌د كه‌ڕوبی
• ره‌حمان خزرپور
نه‌فره‌ت له بڕیارده‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته سامناكه و به‌رز و به‌ڕێز بێت یادی ئازیزی ئه‌و گیان به‌ختكردووانه.