ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەممە، هێزە چەکدارەکانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری “کەندەسووری” بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سۆران ڕەشیدپوور” بە سەختی بریندار بووە. لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشهممە ٢٠ی ڕەشەممە، لە سنووری نەوسوود به هۆی تەقەی هێزەكانی ڕژیم کۆڵبەرێک به ناوی “سوهرراب یوسفی ” بە سەختی بریندار کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “سۆران ڕەشیدپوور” بە مەبەستی چاەرەسەریی پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان گوازراوەتەوە ههروهها “سوهراب یوسفی” كۆڵبهری خەڵکی شاری تازاوا “ناوەندی قەزای سەلاسی باوەجانی” دوای بریندار بوونی بۆ نهخۆشخانهی تاڵقانی كرماشان ڕاگوێزراوه و له ژێر چاودێری پزیشكی دایه.
