رۆژی ۲۶ی ژوئه‌ن، رۆژی جیهانی پشتیوانی له قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه بوو. ئه‌م رۆژه له ساڵی ۱۹۹۷ له لایه‌ن كۆبونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه به ره‌سمیه‌ت ناسراو و له رۆژمێری ئه‌م رێكخراوه‌یه دا تومار كرا. له كۆی ۱۹۲ وه‌ڵاتی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ۵۰ وڵات و له‌وانه كۆماری ئیسلامی په‌یمان نامه‌ی قه‌ده‌غه كردنی ئه‌شكه‌نجه‌یان ئیمزا نه‌كرد.
دیاره تومار كردنی ئه‌م جۆره رۆژانه له لایه‌ن كۆبونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه كه توانایی به‌رێوه بردنی هیچ بریارێكی نی یه، به‌ربه‌ستێك له به‌رده‌م ئەم ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ر گه‌ر پێك ناهێنیت، به‌ڵام راگه‌ێاندنی ئه‌م رۆژه ده‌رفه‌تێكه بۆ له‌قاو دانی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌ی كه كرده‌وه‌ی دژی ئینسانی ئه‌شكه‌نجه به‌رێوه ده‌به‌ن.
به پێی زانیاریه‌كانی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌شكه‌نجه له ١١١ وڵاتی جیهان به‌رێوه ده‌چێت. ئه‌م ئاماره هه‌لبه‌ت به پێی ئه‌م مانا به‌رته‌سكه‌ی كه بورژوا لیبراله‌كان له ئه‌شكه‌نجه ده‌یكه‌ن ئاماده كراوه و له‌م ئامارانه بۆ نمونه برسیه‌تی، روداوی شوێنی كار، كوشتار و خه‌ساره‌كانی سه‌رچاوه گرت‌و له شه‌ر، ئیعدام، پێشێل كردنی مافه‌كانی مناڵان، توندوتیژی له دژی ژنان و هیتر به حیساب نایه‌ت. له روانگه‌ی سوسیالیستیه‌وه ئه‌م جیهانه‌ی كه نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ مروڤ خولقاندویه‌تی پر له جۆره‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌یه. به‌ڵام ئێمه لێره دا هه‌ر له‌م چوارچێوه به‌رته‌سه‌كه دا باسه‌كه‌مان درێژه پێی ده‌ده‌ین.
پێش ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به به‌رێوه بردنی ئه‌شكه‌نجه له كۆماری ئیسلامی وه‌ك ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رترین ده‌وڵه‌تی جیهان بكه‌ین، پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه به‌رێوه بردنی ئه‌شكه‌نجه له ئاستی جیهان وبه تایبه‌ت دوای روداوی ١١ سپتامبری ٢٠٠١ و هێرش بۆ سه‌ر بورجه‌كانی دووقولوی رێكخراوی تیجارتی جیهانی له نیویورك و بینای پێنتاگون له ئه‌یاله‌تی ویرجینیا، به‌ربڵاوتر و توند تر بووته‌وه. ده‌سه‌ڵات داران و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌مریكا به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م روداوه جینایه‌تكارانه‌یه نه ته‌نیا هێرشیان كرده سه‌ر ئه‌فغانستان و عێراق، به‌ڵكوو به ره‌سمی ئه‌شكه‌نجه‌یان خسته ده‌ستووری كاری خۆیانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پروفسوره‌كان و نوسه‌رانی ده‌سته راستی به ره‌سمی و عه‌له‌نی باسی پێویستی به‌رێوه بردنی ئه‌شكه‌نجه جه‌سته‌یی و ره‌وانیان له راگه‌ێنه‌ره‌كان هێنایه گۆڕێ، به‌ڵام بیروڕای گشتی ئه‌مریكا هێشتا تا ئه‌و راده‌یه ترسی لێ نه‌نیشتبوو كه ده‌رفه‌تی به‌رێوه بردنی به‌رنامه‌دارێژراو و سازمان دراوی ئه‌شكه‌نجه له خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان به ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بدات. هه‌ر بوویه “جورج بوش” سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئه‌مریكا و ئورگانه‌كانی ژێر فه‌رمانی له رێگای ده‌وڵه‌تانی ئه‌شكه‌نجه گه‌رێك كه ساڵه‌ها بوو له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانیان لێ ده‌كرا، له رێگای هه‌ڵسوكه‌وتی هێندێك ده‌وڵه‌تانی دوواكه‌وتو و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له زیندانی ئه‌بوغوریب له عێراق و زیندانی گوانتانامو له خاكی داگیركراوی كوبا و چه‌ند زیندانی نهێنی دیكه، ده‌ستیان دایه ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانیانی سیاسی. ئه‌شكه‌نجه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی بریتانیاشه‌وه به‌رێوه چووه و راپورته‌كانی په‌یوه‌ندی دار به‌م ئه‌شكه‌نجانه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاو بووته‌وه.
له پال ئه‌م ده‌وڵه‌ته به ناو دیموكراتیكانه ده‌وڵه‌تانی ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر له جیهان دا هه‌ن كه وه‌ك دیكتاتوری ناویان لێ ده‌برێت و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویانه‌وه كۆماری ئیسلامی ده‌بینرێت. سه‌رباره‌ت به راده‌ی ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌رنامه‌دارێژراو و سازمان دراو له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ۴۶ ساڵی رابردو دا، زۆر له قاودراوه و به‌ڵگه و مه‌دره‌كی زۆر بڵاو بووته‌وه. كۆماری ئیسلامی داهێنه‌ری دڕندانه ترین شێوه‌كانی ئه‌شكه‌نجه له دژی نه‌یارانی سیاسی خۆی له ناو زیندانه‌كان بووه و هه‌ر ئێستاش ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌یه له زیندانه‌كانی ئه‌م رژیمه به‌رده‌وامه.
جگه له مانه‌ش كۆماری ئیسلامی به پێی یاسا، قه‌ساس، شه‌لاق لێ دان، برینی ئه‌ندامانی له‌ش و هیتر وه‌ك ئه‌شكه‌نجه نازانێت و وه‌ك سزایه‌ك كه به پێی یاسا به‌رێوه ئه‌چی ناویان لێ ده‌بات.
به‌ڵام ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ری حكومه‌تی ئیسلامی به مانای به‌ربڵاوی خۆی، به‌م بابه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا به‌رته‌سك نابێته‌وه. كرده‌وه‌كانی پولیسی ئه‌مری به مه‌عروف و نه‌هی له مونكر جگه له ئه‌شكه‌نجه چ ناوێكی دیكه‌ی هه‌یه؟ ئایا ئیعدام و به تایبه‌ت ئیعدام له پێش چاوی خه‌ڵك ئه‌شكه‌نجه و په‌ره‌دان به ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ری نییه؟ ئایا هه‌وڵ دان بۆ به‌هێز كردنی پیاوسالاری و ئیزن دان به كوشتنی ژنان به بیانوی ناموس په‌ره‌ستی په‌ره‌دان به ئه‌شكه‌نجه نییه؟ ئایا داسه‌پاندنی هه‌ژاری موتله‌ق به سه‌ر زیاتر له ٢٠ ملیۆن ئینسان و هه‌ژاری نسبی به سه‌ر نزیكه‌ی ٥٠ ملیۆن كه‌س ئه‌شكه‌نجه نییه؟ ئایا بێ به‌ش كردنی مناڵان له خوێندن و پال پێوه‌نانیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، مه‌عده‌نه‌كان، كوره‌په‌زخانه‌كان و شوێنی فه‌رش چنین سووكایه‌تی پێی كردن نییه؟ ئایا فروشتنی مناڵان و به تایبه‌ت كچان له بازاره‌كانی سكس دا به‌رێوه بردنی ئه‌شكه‌نجه له دژی ئه‌م مناڵه مه‌عسومانه نییه؟ ئه‌مه بابه‌تێكی ئاشكرایه كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك گشت رژیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری سه‌رمایه و ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری ئه‌شكه‌نجه گه‌ر و په‌ره‌پێ ده‌ری ئه‌شكه‌نجه‌یه، به‌م جیاوازیه‌وه كه رژیمی ئیسلامی له‌م مه‌یدانه دا دڕنده تر له باقی ئه‌م رژیمانه‌یه.
په‌ره‌دان به ئه‌شكه‌نجه له جیهان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته دیموكراتیكه‌كان كه له ماوه‌ی ده‌یان ساڵ خه‌بات دا وه‌دی هاتوون سه‌رچاوه‌كه‌ی له قوول بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری دایه. به‌ڵام خه‌بات كارانی لاینگری مافی مروڤ به‌رده‌وام و له هه‌ر مه‌جالێك دا بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی توانای ده‌وڵه‌تانی بورژوایی و له‌وانه كۆماری ئیسلامی له به‌رێوه بردنی ئه‌شكه‌نجه خه‌باتیان كردوه و ئه‌م خه‌باته هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌وان له “رۆژی جیهانی پشتیوانی له قوربانیانی ئه‌شكه‌نجه“، وره و عه‌زمی خۆیان بۆ قوولتر كردنه‌وه و رێكخراوتر كردنی ئه‌م خه‌باته جه‌زم ده‌كه‌ن.