رۆژی سێشەممە 11ی مانگی جۆزەردان، سێ بۆمبی دیکە لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان تەقینەوە و لانی کەم 10 کەس کوژران و بە هۆی یەکێک لە تەقینەوەکانەوە برقی شار بە تەواوی بڕاو و شار چووە ناو تاریکییەوە.
بە هۆی تەقینەوەی 2 بۆمب لە رۆژئاوای شاری کابۆل 10 کەس کوژراون و زیاد لە 12 کەسیش بریندار بوون. هەروەها بە تەقینەوەی بۆمبێکی دیکە لە نزیک هێڵەکانی برق لە باکوری ئەو شارەو بڕانی کارەبا، شەوی سێشەممە کابۆل کەوتە تاریکی تەواوەوە. هێشتا هیچ لایەن و گرووپێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشانەی وە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام کاربەدەستانی ئەفغانستان، گرووپی ئیسلامی تالیبان بە تاوانباری سەرەکی دەزانن.