رۆژی چوارشه‌ممه ١ی رێبه‌ندان، شاره‌داریی مادرید رایگه‌یاند: به‌هۆی رووخانی بینایه‌كی كلیسا له ناوه‌ندی شاری مادرید، لانیكه‌م ٣ كه‌س كۆژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون و كه‌سێكیتریش بێ سه‌ر و شوێن بوو.
دوابه‌دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هێزه‌كانی ئاگركۆژێنه‌وه و فریاكه‌وتنی خێرا گه‌یشتنه شوێنی رۆداوه‌كه. ویدیو و وێنه‌كانی سه‌ر تۆره كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌هێزبوونی ته‌قینه‌وه‌كه له‌م بینا شه‌ش ته‌به‌قه‌یه نیشان ده‌ده‌ن. شاره‌داری مادرید هه‌روه‌ها وتی: كه ئه‌رزیابیه‌كان هۆكاری رۆداوه‌كه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی نه‌شتی گاز ده‌گه‌ریننه‌وه.