به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو له ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو له شاری هه‌راتی ئه‌فغانستان، لانیكه‌م ٨ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥٨ كه‌سی دیكه بریندار بوون كه چه‌ند منداڵیشی تێدایه.
به‌وته‌ی شاهید حاڵان، ته‌قینه‌وه‌كه به ڕاده‌یه‌ك به‌هێز بووه كه ده‌نگی له سه‌رانسه‌ری شاری هه‌رات بیسراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له بیناكانی نیشته‌جێبوون رۆخاون. هه‌روه‌ها به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌م شاره حاڵی شه‌ش كه‌س له‌برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه ناجێگیره و ئیحتیمالی به‌رز بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قۆربانیان هه‌یه. شایانی باسه كه هێشتا هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.