به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ مانگی به‌فرانبار له جه‌ریانی ته‌قه‌ی خوێناویی له ناوه‌ندی ئه‌یالتی ئیندیای ئه‌مریكا لانیكه‌م ٦ كه‌س له‌وانه ژنێكی دو‌گیان كوژران.
به‌رپرسانی ئه‌م شاره ئه‌م رووداوه‌یان به گه‌وره‌ترین ته‌قه له یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوو له‌قه‌ڵه‌م دا.پۆلیس كاتژمێر ٤ی به‌ره‌به‌یانی له ئاگاداری ئه‌م ته‌قه‌یه ده‌كرێته‌وه و له شوێنی رووداوه‌كه كوڕێكی بریندار ده‌دۆزێته‌وه. پاشان هێزه‌كانی پۆلیس ده‌چنه ئه‌و ماڵه‌وه كه ده‌نگی ته‌قه‌ی لێ بیستراوه و له‌ویش ٥ كوژراو ده‌بینه‌وه. لێكولێنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان نیشانیان داوه كه ئه‌مه كۆشتنێكی ئامانجدار بووه. شایانی باسه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واله هیچ كه‌سێك له په‌یه‌وه‌ند له‌گه‌ڵ تاوانه شناسایی نه‌كراوه.