کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

روودانی بومەلەرزەی مەرگبار لە ئەفغانستان

روودانی بومەلەرزەی مەرگبار لە ئەفغانستان

 

ڕۆژی شەممە ١٥ی خاکەلێوە بومەلەرزەێکی توند بە قەبارەی ٥.٩ ڕیشتەر لە ناوچەی چیای هێندوکوشی ئەفغانستان ڕوویدا، کە بەهۆیەوە لانیکەم ٨ کەس لە ئەندامانی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ناوخۆ، منداڵێکیش لەم ڕووداوەدا بریندار بووە و هێشتا هەڵسەنگاندنی زیانەکان بەردەوامە. بەهۆی دوورەدەستبوونی شوێنی ڕووداوەکە، هەڵسەنگاندنی وردی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکە، دەکرێت کاتێکی زیاتر بخایەنێت. ئەم بوومەلەرزەیە جگە لە ئەفغانستان، لە شارەکانی ئیسلام ئاباد، پێشاوەر و سواتی پاکستان و هەروەها لە چەند ناوچەیەکی هندوستان لەوانە دێهلی نەو، پەنجاب و جاموو و کشمیرش هەست پێکراوە. شایانی باسە کە هێشتا زانیارییەکی ورد دەربارەی زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.