رۆژی دوشەممە 13ی مانگی گوڵان، بە هۆی رووخانی پردێکی مێترۆ لە “مکزیکۆ سیتیی” پێتەختی وڵاتی مکزیک بە دەیان کەس بوون بە قوربانی.
لە ئاکامی رمانی ئەم پردە تا ئێستە لانی کەم 15 کەس گیانیان لە دەست داوە و بە دەیانی دیکەش بریندار بوون. هێشتا هەواڵێکی پشتڕاست کراوە لە هۆکاری رووداوەکە لە بەردەست دانییە.