به‌ندكراوی سیاسی “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی”، كه له به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ڕائه‌گیرێت، كه به هۆی تووشبوونی به چه‌ند جۆره نه‌خۆشی داوای ئازادی به مه‌رجی كردبوو، به‌ڵام داخوازییه‌كه‌ی ره‌د كرایه‌وه و جگه له‌وه له ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ده‌رمانی تایبه‌ت ڕێگری لێ كراوه.
“ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی، له ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، له دوای بانگهێشتی بۆ دادسه‌رای ئێڤین، له لایه‌ن دادگا ئینقلابی تارانه‌وه به تۆمه‌تی “به‌شداری له گروپی دژ به ڕژیم”، “ته‌بلیغ له دژی نیزام”، “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئه‌منییه‌تی وڵات” و “به‌شداری له كۆبوونه كرێكارییه نایاساییه‌كان”، حوكمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ زیندانی به سه‌ردا سه‌پێندرا و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا.