کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

رفاندنی 140 کچی دەبیرستانی لە نەیجێرییە

ربوده شدن 140 دختر دبیرستانی در نیجریه1

نیوە شەوی یەکشەممە 13ی مانگی پووشپەڕ، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر دەبیرستانێکی شەوانە رۆژی لە ئیالەتی کادۆنا لە رۆژاوای نەیجێرییەو 140 کچی ئەو دەبیرستانەیان رفاند.

لە سێ رۆژی رابردووەوە ئەوە سێیەمین هێرشی گرووپە خراپکارەکانە کە لە ئیالەتی کادۆنا روودەدات. کاربەدەستانی خۆجیی، ئەم گرووپە خراپکارانە بە رێگەر و چەتە ناو لێ دەبن و چەندین ساڵە ناوچەکانی باکووری روژاوای وڵاتی نەێجێرییەیان نائەمن کردووە و ژیان و ماڵی خەڵکیان خستووەتە ژێر هەڕەشەوە. لە مانگی سەرماوەزی پارەکەوە زیاد لە هەزار منداڵ، مێرمنداڵ و خوێندکار رفێندراون و هێشتا بەشێکیان وەک بارەمتە لە دەستی ئەم گرووپە خراپکارانەدا.