ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “عرفان حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “عرفان حسێنی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران بۆ زیندانی بانه گوازراوه‌ته‌وه. تاكاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی عرفان و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.