زۆر بە داخەوە ئاگادار بوین که کاک محهممهد محهممهدی باوکی دوو رۆڵەی گیانبەختکردوی کۆمەڵە خدر و واحدی مەحەممەدی لە شاری مەهاباد دڵە مێهرەبانەکەی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد٠ بەم بۆنەوە پڕ بە دڵ سەرە خۆشی دەکەین لە دایە فاتمهی هاوسەری و هەموو ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەکەیان و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین٠ کاک محهممهد کەسایەتێکی خۆش نێو و خۆشەویستی خەڵکی شاری مەهاباد بوو٠ ئەو ئازیزە ساڵه ها رەنجی گیانبەخت کردنی دوو رۆڵهی تێکۆشەر و دووری لە بەشی زۆری ئەندامانی بنەماڵەکەی کە بە بۆنەی خەبات لە ریزەکانی کۆمەڵەدا و یان بە هۆی ئازار و فشاری رژیمی کۆماری ئیسلامیەوە ئاوارە ببون تەحەمول کرد و بە ئامانجی رۆڵەکانیوەفادارمایەوەوتەمەنێکیبەسەربەرزیتێپەرکرد٠یادیبەرزوبەرێزبێتوبازماندەگانیتەمەندرێژبن٠
دەبیرخانەی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران
٢٢ ی خەرماانی ١٤٠٢ هەتاوی