شەمە 8ی ڕەشەمەی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “بێهزاد ئەدوایی”، “ئەکرەم (محەممەد) ئەدوایی”، “فەردین ئەدوایی” و “سیامەک ئەدوایی” ڕاگوێزی گرتووخانەی ئەمنیەتی ڕژیم لە مەریوان کران.
بەپێی ههواڵی گهیشتوو، ئەو چوار هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان لە سەوڵاوان، کە مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و ئێستا بۆ بەردەوامی لێپرسینەوە ڕاگوێزی بەندیخانەی تایبەت کراون. جێی ئاماژەیە کە “سیامەک و ئەکرەم ئەدوایی” لە 23ی بەفرانبار ، “بێهزاد ئەدوایی” لە 5ی ڕەشەمە و “فەردین ئەدوایی” لە 29ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمهوه دەستبهسهر کرابوون. “فەردین ئەدوایی” پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٨ دەستبەسەر و دوایی یەک مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.ناوبراو ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە 6 مانگ زیندان سزا درابوو. پێویستە ئاماژە بکرێت کە هۆکاری گرتنی ئەو چوار هاوڵاتییە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نەزانراوە.