رۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، ئەسرین محەممەدی، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئەلمەهدیی ورمێ، بۆ زیندانی ئەمشارە ڕاگوێزرا.
به پێی راپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران، دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه، ناوبراو لە پەیوەندیی تەلەفوونی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕایگەیاندبوو کە بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی گرتووخانهی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ کراوە.