ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی، هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەوپەڕ” بە ناوی “محەمەد مەنگووڕ کوردستانی” دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی گوازراوهتهوه بۆ بەندیخانە.
به پێی راپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و ئێستا سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات. شایانی باسه، “محەمەد مەنگووڕی کوردستانی” ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی ههتاوی، لەلایەن دادگای پیرانشارەوە بە تۆمەتی “لایەنگری لە یهكێك له حیزبه نهیارهكانی ڕژیم” ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.