رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی رێبه‌ندان، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” خەڵکی شنۆ، پاش کۆتای قۆناغی لێپرسینەوە لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگواێزران. هه‌روه‌ها، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ” دەریا تاڵەبانی” چالاکی مەدەنی پاش مانگێک دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگواێزرا.
به پێی راپۆرته‌كان، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە ورمێ ڕاگواێزرابوون. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” دەستبەسەر کراون. له لاێهكی دیكه‌وه، “دەریا تاڵەبانی” چالاکی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی شەپۆلی دەستبەسەری چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگواێزرابوو. شایانی باسه، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سه‌باره‌ت به هۆکاری دەستبەسەری و تۆمه‌ته وه‌پاڵنراوه‌كانی ناوبراو، له به‌رده‌ست دا نییه.