رۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی رێبه‌ندان، “ئیمان عەبدی” و “ئەفشین مام ئەحمەدی”، “پەیمان باباپوور”، سێ چالاکی مەدەنی خه‌ڵكی ورمێ، بۆ زیندانی ئه‌م شاره، راگوێزران.
به پێی راپۆرته‌كان، “ئیمان عەبدی” و “ئەفشین مام ئەحمەدی”، “پەیمان باباپوور”، ڕێکەوتی ١٤ و 20ی بەفرانباری ئەمساڵ هاوکات لە گەڵ شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر كردنی چالاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئه‌م شاره، ڕاگوێزران. بە پێی زانیارییه‌كان، هەندێک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئه‌م سێ چالاكه مه‌ده‌نییه، بریتین له “سووکایەتی بە ڕێبەر، سووکایەتی بە مو‌قه‌ده‌سات و ئەندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، هه‌ژمار كراوه.