رۆژی چوارشه‌ممه ٨ی رێبه‌ندان،”سۆران محه‌ممه‌دی”، چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌هاباد، دوای لێپرسینه‌وه، له گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی ڕژیم له ورمێ، بۆ زیندانی مه‌هاباد ڕاگوێزرا.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه به دوای بانگهێشت كردنی له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباد، لێپرسینه‌وه‌ی لێكرا و دواتر ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ی دووباره، راگوێزی گرتووخانه‌یه‌كی ئه‌منییه‌تی له ورمێ كرا و به دوایی ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ری له‌وێشه‌وه راگوێزراوه بۆ زیندانی مه‌هاباد و تاوه‌كوو ئێستاش هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ریی ناوبراو، نادیاره.