رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ تێرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ، له كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه دا مووسا باباخانی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكراتییان له شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان تێرۆر كرد. ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كه ئه‌و رژیمه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران ده‌ست ده‌داته جنایه‌ت. له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا به سه‌دان هه‌لسوراوی سیاسی هه‌ر له‌و هه‌رێمی كوردستانه، كه‌وتونه‌ته به‌ر شالاوی هێرشی تێرۆریستی رژیمی ئیران. ئه‌وه له حالێكدایه كه رژێمی ئیران له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنسولخانه‌ی و پێوه‌ندی دیپلوماتێكی ره‌سمی هه‌یه. هه‌موو سالێك میلیاردها دولار قازانج له مه‌عامه‌له‌ی بازرگانی له رێگه‌ی سنوره‌كانی ئه‌و هه‌رێمه كۆده‌كاته‌وه و له بارودۆخێك دا كه له ژێر گه‌مارۆی ئابوری دایه، ئه‌و هه‌رێمه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆی. به‌و حاله‌شه‌وه هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ شێواندنی ئه‌منیه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست نادات و رێگه به خۆی ده‌دات له پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌ولێر، په‌نابه‌ران و نه‌یارانی سیاسی خۆی تێرۆر بكات.
بۆ كورت كردنه‌وه‌ی ده‌ستی كۆماری ئیسلامی، له سه‌ر هه‌ڵسوراوان سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئیقدامێكی هاوئاهنگ و جیدی بۆ بایكۆت كردنی ئه‌و رژیمه له ئاستی جیهانیدا پێویسته. ته‌جروبه نیشانی داوه كه كۆماری ئیسلامی به هیچ پرۆتۆكۆل و رێك كه‌وتنێكی سیاسی پێبه‌ند نییه و ده‌ستی تێرۆری ته‌نیا له ژێر فشارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به هێزدا كورت دهكرێهتهوه.
ئیمه تێرۆری جنایهتكارانهی كاك مووسا بابا خانی ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموكرات به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوا ده‌كه‌ین بكوژان و هاوكاران و ده‌ست و پێوهندهكانیان بدۆزرێنه‌وه و به سزای شیاوی خۆیان بگه‌ن. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له بنه‌ماڵه و كه‌س وكاری كاك مووسا و هه‌موو حیزبی دیموكراتی كوردستان و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئیران
١٧ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠
٨ی اوت ٢٠٢١