سه‌باره‌ت به مه‌حكوم كردنی ھیرشی ئاسمانی توركییه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوا سه‌عات ٢ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێ شه‌ممه ٦ی مانگی گوڵان رێكه‌وتی ٢٥ی مانگی ئاوریل فڕۆكە جەنگییەكانی توركیه، هێرشێكی جنایه‌تكارانه‌یان كرده سه‌ر چه‌ند شوێنێك له هه‌رێمی كوردستان و له رۆژئاوای كوردستان. هێرشه‌كه هاوكات چیای شه‌نگال و قه‌ره‌چۆك له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند گوندی سه‌ر به شارۆچكه‌ی دیرۆك له رۆژئاوای كوردستانی گرته‌وه. له‌م هێرشه دا ٥ پێشمه‌رگه له هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ٢٠ كه‌س له شه‌ڕوانانی هیزه‌كانی سوریه‌ی دموكرانیك گیانیان به‌خت كرد و ژوماره‌یه‌كیش له خه‌ڵكی بێدفاع و پێشمه‌رگه و شه‌ڕوان بریندار بوون.
ده‌وڵه‌تی توركییه به هه‌ڵه لای وایه، كه ده‌توانێ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌م شێوه‌یه چاوترسین بكات و ناكامیه سیاسییه‌كانی خۆی له ناوخۆی توركییه ، له سورییه و له هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به هێزنواندنی له‌و چه‌شنه په‌رده پۆش بكات.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، ئه‌و هێرشه درندانه‌یه به توندی مه‌حكوم ده‌كات و ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه خوازیاری كۆتایی هێنان به ده‌ست درێژییه‌كانی ئوردوغان و حیزبه‌كه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستانن.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كومه‌ڵه
رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران
٧ی گولانی ١٣٩٦ هه‌تاوی
٢٦ ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی