به داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ١٧ێ مانگی به‌فرانبار هاورێی ئازیزمان عه‌لی میرهكی سیمای ناسراوی ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به هۆی جه‌ڵده‌ی مێشك له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی گیانی له ده‌ست دا.
هاورێ عه‌لی میرهكی سالی ١٣١٥له ئاوایی میرهكی سه‌ر به شاری سنه له بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكاری چاوی به ژیان هه‌لێنا. ته‌مه‌نی ١٣ سالان بوو كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی به شوێن دۆزینه‌وه‌ی كار دا روویان كرده كوردستانی عیراق. سه‌ره‌تا له سلێمانی و دواجار له كه‌ركوك و سه‌رئه‌نجام له به‌غدا گیرسانه‌وه. بۆ ماوه‌ی نزیك به ٣٠ سال ته‌مه‌نی هاورێ عه‌لی له عیراق به ره‌نج و كار، خه‌بات و تێكۆشان، ئه‌شكه‌نجه و زیندان تێپه‌ربوو. هاورێ عه‌لی خاوه‌نی وره و جهسارهتێك بوو كه نه‌یده‌توانی هه‌رگیز به‌رانبه‌ر به سته‌م و زۆرداری بێده‌نگ و بێ ده‌ربه‌ست بێت. هه‌ر بۆیه وه‌كوو كرێكارێكی وشیار، له ماوه‌ی ئه‌و ٣٠ ساڵه دا به هۆی مافخوازی و دیفاع له به‌رژه‌وندی هاوچینه‌كانی ، چه‌ندین جار كه‌وتنه زیندانی رژیمی عیراق و سه‌رجه‌م ٦ ساڵ و ٦ مانگ له ته‌مه‌نی له زیندانه‌كانی ئه‌و رژیمه دا به سه‌ربرد. له سالی ١٣٤٥ روو ده‌كاته‌وه ئیران و له خورمشههر وه‌كوو كرێكار له شه‌ریكه‌یه‌كی كهشتیرانی ده‌ست به كار ده‌بێت. له سالی ١٣٥٧ چالاكانه له خه‌بات دژ به رژیمی پاشایه‌تی به‌شداری ده‌كات. سالی ١٣٦٢ ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كوردوستان و له گه‌ل هاورێیانی ته‌شكیلاتی نه‌هێنی كۆمه‌ڵه پێوه‌ندی ده‌گرێت و درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی ده‌دات. له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٦١ تا ١٣٦٧ هه‌ر جاره به هۆكاری ئاشكرابوونی به‌شێك له چالاكیه‌كانی، ده‌كه‌وێته زیندانی كۆماری ئیسلامی و هه‌ر جاره به هۆی خۆراگری و كارلێهاتوویی، وه‌كوو كرێكارێكی كومونیست نه‌هێنیه‌كانی ده‌پارێزیت و سه‌رجه‌م دوو سال و نیو له زیندان ده‌مێنێته‌وه. له سالی ١٣٧٠ بریاردهدا كه بێته ناو ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه. له سالی ١٣٧٤ به ره‌سمی ده‌بێت به ئه‌ندامی حیزبی كومونیستی ئیران و تا كاتی گیان له ده‌ست دانی لێبراوانه و وه‌فادارانه و بێ رارایی له پێناوی ئه‌و رێبازه‌دا خه‌بات ده‌كات و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه ده‌باته سه‌ر. بێگومان گیان له ده‌ست دانی هاورێ عه‌لی میرهكی خه‌ساره‌تێكه بۆ ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كومونیستی ئیران كه ته‌نیا به درێژه‌دان به رێبازه‌كه‌ی وه‌لام دهدرێهتهوه.
به بۆنه‌ی گیان له ده‌ست دانی هاورێ عه‌لی میرهكی سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له هاوسه‌ری به‌رێزیان هاورێ پاكیز و یادگاره ئازیزه‌كانی رۆمه‌ن و روبین و رامیار و هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و خۆمان به شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
رێكخراوی كوردوستانی حیزبی كومونیستی ئیران
١٧ ی به‌فرانباری ١٣٩٩ هه‌تاوی