کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
راگه‌یاندنه‌كان

راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

Untitled 13

به‌م جۆره‌ ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، شاندێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی هاورێ ئیبراهیم عه‌لیزاده،‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ ، لەگه‌ڵ شاندێكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز كاك مسته‌فا هێجری، به‌رپرسی ناوه‌ندی به‌رێوبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆبونه‌وه‌. ئه‌م دیداره‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا له‌ مه‌قه‌ڕی حیزبی دیموكرات به‌ریه‌وه‌ چوو .

سه‌ره‌تا له‌ سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئێستای ئێران، كوردستان و ناوچه‌كه‌ ئاڵوگۆری بیرورا كرا. را و بۆچونه‌ سیاسیه‌كان له‌ یه‌ك نزیك بوون. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی باسه‌كان شۆرشی ژینا، ده‌سكه‌وت و كاریگه‌ریه‌كانی تا ئێستای ئه‌و شۆرشه‌، رێكاره‌كان بۆ نه‌قشه‌مه‌ند تر كردن و به‌ هێزتر كردنی له‌ داهاتوو بوو.

هه‌ر دوو لا له‌ سه‌ر پێویستی پته‌وتر كردنی هاوخه‌باتی نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ گه‌ڵ خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ له‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ئێران پێداگریان كرد و لایان وابوو كه‌ ئه‌و هاوخه‌باتیه سه‌رراسترین رێگایه‌ ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كورد له‌ ئێران.

له‌ درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لا هاوكاری و هاوئاهه‌نگی تا ئێستای “ناوه‌ندی هاوكاری” و كۆمه‌ڵه‌یان له‌ پێوه‌ند له‌ گه‌ڵ پرسه‌ كوردستانیه‌كان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند و له‌ سه‌ر پێویستی په‌ره‌‌پێدان و پته‌وتر كردنی پێوه‌ندیه‌كانی نێوان حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان پێداگریان كرد.

بارودۆخێكی هاوبه‌ش كه‌ هه‌ردوو لا له‌ هه‌رێمی كوردوستان له‌ گه‌ڵی به‌ره‌وروون، دوایین به‌شی گوفتوگوكان بوو. هه‌ڵوێست و رێكاره‌كانی هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ وه‌كوو یه‌ك وابوو.

له‌ كۆتایی دا هه‌ر دوو لا ته‌ئكیدیان كرد كه‌ ئه‌م دیدارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئامانجدار له‌ داهاتوودا به‌رده‌وام بێت.

ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

رێكخراوی كوردستانی حیزبی كمونیستی ئیران

١٠ خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢

٣٠ مارسی ٢٠٢٣