به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، خەڵكی زۆربه‌ی گونده‌كانی پارێزگای كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د، له سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان بێبه‌شن و ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، خه‌ڵكی زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌و پارێزگایه لە ڕێگه‌وبانێكی گونجاو، ئاوی خواردنه‌وه، گاز و ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان بێبه‌شن و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. لەو راپۆرتەدا هاتووە کە: هه‌ژاری و نه‌بوونی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیان به ته‌نیا سنووردار به‌و پارێزگایه نییه، هه‌روه‌ها هه‌موو ناوچه په‌راوێزخراوه‌كانی ئێران له‌م قه‌یرانه‌دا ده‌ژین و به‌ڵێنی به‌رپرسان هه‌مووی درۆیه. خەڵکی ئەو ناوچەیە خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیم به دۆخی ژیانی هاووڵاتیان، دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان بوون.